زانیاری نەوتراو لەسەر دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین و هاتنی پارە لە بەغداوە


وێستگه‌ نیوز- 

فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، بۆ مانگی پێنج بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، دەشڵێت، "پێشبینی دەکرێت مانگی پێنج فەرمانبەران بەبێ لێبڕین مو،چە وەربگرن".

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

فازڵ نەبی، بە ئێن ئاڕتی راگەیاند: "ئەو داهاتەی کە هەیە بە کەمێک چاکسازییەوە بەشی دابەشکردنی مووچە و پڕۆژەی وەبەرهێنانیش دەکات، چونکە داهاتی هەرێم زیادیکردووە".

باسی لەوەشکردووە، بەغدا ئامادەنەبووە پێشوازی لە شاندی هەرێم بکات، دەشڵێت، "بۆ چارەسەری گرفتەکان پێویستە هەرێم لەگەڵ کازمی کۆبببنەوە و لیژنەیەکی هونەری دروستبکەن".

فازڵ نەبی ئەوەشی زیاد کرد: "ئەگەر نییەت پاکی هەبێت لەماوەیەکی کورتدا هەرێم و بەغدا هەموو شتێک یەکلادەکەنەوە".

بە وتەی فازڵ نەبی، "هەرێم و بەغدا ناتوانن پابەندی رێککەوتنەکە نەبن چونکە بووەتە یاسا".

پێشتریش ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی رایگەیاندبوو، هیچ بەربەستێک نییە بۆ ناردنی بودجەی هەرێم لە بەغداوە، ئەوەی هەیە تەنها خەمساردی هەرێمە و نەچوونی لیژنەی تەکنیکیە بۆ بەغدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پشکی‌ هەرێم لە بودجەی عێراق بە 12.67٪ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتی‌ هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنی‌ 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی‌ سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنی‌ نیوەی لە داهاتی خاڵە سنوورییەکان.


PM:12:37:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 15688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت