نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
کۆگایەکی نەوت لە ئەمریکا
وێستگە نیوز ـ
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 9ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 28 سەنتە، هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە64 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەماوەی دوو رۆژی رابردودا نرخی نەوت بە رێژەیەکی سنوردار بەرزبووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ کرانەوە و بوژانەوەی ئابوری جیهان دەگەڕێتەوە، کە سەرەڕای بەردەوامی مەترسی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهیندستان، بەڵام خواست لەسەر ئەو وزەیە لەبەرزبوونەوەدایە.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
AM:08:17:09/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت