شارەزایەکی فەلەکناسی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد


وێستگەنیوز-

شارەزایی فەلەکناسی عێراق رایدەگەیەنێت،  لەو وڵاتانەدا کە 11ی مانگی ئایار هاوکاتە لەگەڵ 29یەمین رۆژی رەمەزان، ئەستەمە مانگ لەو رۆژەدا و لەسەرجەم وڵاتانی ئیسلامی بە چاو ببینرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی دروستبونەکەی دەکەوێتە دوای رۆژئاوابونەوە، بۆیە رۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان.

عەلی موسەوی، شارەزایی فەلەکناسی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان و چاودێریکردنی مانگ لەو وڵاتانەدا کە 11ی مانگی ئایار هاوکاتە لەگەڵ 29یەمین رۆژی رەمەزان، ئەستەمە مانگ لەو رۆژەدا و لەسەرجەم وڵاتانی ئیسلامی بە چاو ببینرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی دروستبونەکەی دەکەوێتە دوای رۆژئاوابونەوە، بۆیە مانگی رەمەزان لە وڵاتانەدا 30ی رۆژە و رۆژی پێنجشەممە 13ی مانگ دەبێتە یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بینینی مانگ بەشێوەیەکی رون دەردەکەوێت و  ماوەی مانەوەی مانگ ڕاستەوخۆ دوای خۆرئاوابوون نزیکەی کاتژمێرێک و 33 خولەک دەبێت، بۆیە بینینی مانگ زۆر ڕوون دەبێت  لەهەموو وڵاتانی عەرەبی.

پێشووتریش وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لیژنەی بینینی مانگ بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن دادەنیشێت.

هـ.هـ


PM:09:52:08/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 65752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو