عه‌بدولستار مه‌جید: بوونی پەیوەندیی لەگەڵ نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێم تاوانە سزای زیندانى بۆ دەربچێت؟


وێستگه‌ نیوز-
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، چى ده‌گوزه‌رێت ئایا بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و ئەڵمانیا و نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان تاوانە کە دەبێت ئەنجامدەرانی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەربچێت ؟! 

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، ئایا سەردان و دیدار لەگەڵ نوێنەرایەتی ئەم وڵاتانە سیخوڕییە کە دادگاکانی هەرێم بە تاوانی دادەنێن و سزای چەند گەنجێکی پێدەدەن ؟! 

رونیشیكرده‌وه‌، ئایا بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و ئەڵمانیا و نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان تاوانە کە دەبێت ئەنجامدەرانی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەربچێت ؟!

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ئەگەر بڕیاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ دروستکردنی ناوچەی دژەفڕین نەبوایە، ئایا شتێک دەبوو بەناوی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتێک بوونی هەبوو بەناوی حکومەتی هەرێم ؟! 

ده‌شڵێت، ئەگەر چاودێری و پاراستن و هاوکاریی ئەو وڵاتانە نەبوایە، ئێستا هەولێریش بە دەردی موسڵ نەچوبوو ؟! 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، هەر بەڕاستی کاتێک نوێنەرایەتی ئەمریکا و ئەڵمانیا و ئەو وڵاتانەی دیکە کاتێک ئەم بڕیارەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر دەبینن کە بە تاوانی دانیشتن و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانە چەند گەنجێکی بێدەسەڵات هەریەکەیان شەش ساڵ زیندانیکردنیان بۆدەرچووە، دەبێت چی بڵێن و ئەم دەسەڵاتە چی وەڵامێکی هەبێت بۆیان ؟!


PM:05:41:06/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 4316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت