پێنتاگۆن: لە کات و شوێنى گونجاو وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانى سه‌ر عیراق دەدەینەوە


وێستگه‌ نیوز-
له‌باره‌ى وەڵامی هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق دەدەنەوە یان نا لە  جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا وتی، لەو کات و شوێنەی خۆیان بە گونجاوی دەزانن، وەڵامی هێرشە مووشەکییەکان دەدەنەوە. 
 
دواى ئه‌وه‌ى لە سێ رۆژی رابردوودا، سێ هێرشی مووشەکی کراونەتە سەر ئەو بنکە سەربازییانەی کە هێزەکانی ئەمریکایان تێدا جێگیرکراون. 
 
وتەبێژی پێنتاگۆن ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، ئەوان لە نزیکەوە چاودێری و لێکۆڵینەوە بۆ ئەو هێرشانە دەکەن کە دەکرێنە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق. 
 
جۆن کێربی رونیشیكرده‌وه‌، وێڕای ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر هێزەکانیان، ئەوان نایانەوێت ئەرکی راهێنان و مەشقپێکردنی هێزە عێراقیەکان بەجێبهێڵن چونکە مەترسی گەورەتر لەوە هەیە، کە ئەویش سەرهەڵدانەوەی داعشە. 
 
جۆن دەشڵێت، ئەمریکا دەیەوێت لەڕێگەی بەرزکردنەوەی توانای هێزە عێراقییەکانەوە رێگری لە بەهێزبوونەوەی داعش بکات. 


PM:04:39:06/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت