بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا: دەتوانین كارەبا بە سێ پارێزگای عێراق بدەین


وێستگە نیوز-

بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئامادەن كارەبا بە سێ پارێزگای عێراق بدەن و بڕەكەشی نزیكەی 500 مێگاواتە.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە


دیار بابان، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی وزەی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سایتی (البغداد الیوم)ی راگەیاندووە، حكومەتی هەرێم ساڵی رابردوو ئامادەیی تەواوی خۆی نیشانداوە بۆ پێدانی وزەی كارەبا بۆ ژمارەیەك پارێزگای عێراق، ئەو پارێزگایانەی عێراق كە سودمەند دەبن لە كارەبای هەرێم بریتین لە (نەینەوا، كەركوك، دیالە).

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بڕی ئەو كارەبایەی كە هەرێم بەو پارێزگایانەی دەدات نزیكەی (500 مێگاوات)ە و داوایان لە حكومەتی فیدراڵی كردووە سوتەمەنی بەو وێستگانەی كارەبا بدات كە راوەستاون، بۆ ئەوەی سەرلەنوێ بەگەڕ بخرێنەوە‌و سودیان لێ ببینرێت. 

بابان وتویەتی "ئەگەر بەغداد داوای كارەبامان لێبكات، ئێمە ئامادەین داواكارییەكەی جێبەجێ بكەین، پێدانی ئەم بڕە كارەبایە بەپارێزگاكانی عێراق كاریگەری لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە پارێزگاكانی هەرێم نابێت".


PM:04:36:06/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 1840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو