تەندروستی عیراق: 33 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 6 هه‌زار و 233 كه‌سی دیكه‌ توشی كۆرۆنا بوون‌ ، 33 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستدا.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 33 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.

هاوكات 7 هه‌زار و 93 كەسیش چاكبونەتەوە.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی كۆرۆنا‌ بوون، ژماره‌یان گه‌یشته‌ ملیۆنێك و 98 هه‌زار و187 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 15 هه‌زار و 673 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، 986 هه‌زار و 134 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه .


PM:04:16:06/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت