بەرپرسێكی عێراق: هێزە چەكدارەكان بەردەوامن لە راوەدونانی پاشماوەكانی داعش

‌یەحیا رەسوڵ

وێستگە نیوز-

بەرپرسێكی سەربازی عێراق ئاشكرای دەكات هێزە چەكدارەكان بەردەوامن لەڕاوەدونانی پاشماوەكانی داعش و گروپە چەكدارە نایاساییەكان.


وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە


یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاندووە، پشتبەستوو بە زانیاری ھەواڵگری و بەسەرپەرشتی و رێنمایی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان، ھێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە راوەدونانی پاشماوەكانی داعش و گروپە چەكدارە نایاساییەكان لە عێراق.

ناوبراو رونیكردۆتەوە، ھێزە ئەمنییەكانی عێراق بە توندی كاردانەوەیان لەبەرامبەر ھێرش و پەلاماری گروپە چەكدارەكان بۆ سەر بنكە سەربازییەكان دەبێت، بۆیە  لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بەردەوام دەبێت بەمەبەستی ئاشكراكردنی ئەو گروپانەی بنكە سەربازییەكانی عێراق دەكەنە ئامانج.



PM:04:07:06/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو