حاكم شێخ له‌تیف پێشنیاز ده‌كات کەمپەینى کونسوڵی ئەمریکا و کونسوڵی ئەڵمانیا بۆ دەرەوە بەرپا بكرێت
وێستگه نیوز-
حاكم شێخ له‌تیف، رایده‌گه‌یه‌نێت ئەگەر سەرۆکی ھەرێم دەسەڵاتی خۆی بەکار نه‌هێنێت من پێشنیاز ده‌كه‌م رۆژنامەنوسان و چالاکوانی مەدەنی و رۆشنبیران لە میدیا‌و سوشیال میدیا‌و لە واقیعیش ھەڵمەت یان کەمپەین و ھاشتاگی کونسوڵی ئەمریکاوکونسوڵی ئەڵمانیا بۆ دەرەوە بەرپا بکەین.
حاكم شێخ له‌تیف، له‌باره‌ى هاشتاگه‌كه‌وه ده‌ڵێت "چونکە به‌پێى بریاری دادگا کە پلەی کۆتایی وەرگرتوە ئەو دوو کونسولیەتە شوێنێکن بۆکاری جاسوسی و تێکدانی ئاسایشی ھەرێم و کاری تیرۆر‌و تێکدان".
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەڕوی یاساییەوە بریاری دادگاش کە پلەی کۆتایی وەرگرت حجە یان حجیەکەی واتە بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر واتە نیشانەیە بۆ راستی و قابیل نیە بۆ سەلماندنی پێچەوانەکەی ئەگەر وان نابێ لەخاکی ھەرێمدا بمێنن، ئەگەر واش نین دەبێ ھەڵوێستیان ھەبێ چونکە ئیتر ھەر رۆژنامەنوس و چالاکوانێک پەیوەندی پێیانەوە بکات یان کردبێ بۆی ھەیە روبەروی ھەمان تۆمەت ببێتەوە.
دواى ئه‌وه‌ى دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 28ی مانگی رابردوو، بڕیاری كۆتایی داوه له‌سه‌ر سزادانی ده‌ستگیركراوانی بادینان و ئه‌مرۆش ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه، به‌پێی بڕیاره‌كه كه واژۆی عه‌بدوڵا عه‌لی شه‌رڤانی سه‌رۆكی دادگاكه‌ی له‌سه‌ره، تۆمه‌ته‌كانی دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌به‌وه‌كراوه ده‌ستگیركراوه‌كان به ئازادانه دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه، ئەو پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانە (شێروان شێروانی، گۆهدار محەمەد، ئەیاز کەرەم، شڤان سەعید و هاریوان عیسا) رۆژی سێشەممە 16ی شوباتی رابردوو لە دووەم رۆژی دانیشتنی دادگادا بە دەنگی زۆرینەی دادوەران، بە "سیخوڕیكردن بۆ وڵاتان و هەوڵدان بۆ كودەتا"، تاوانباركران و بڕیاردرا بە شەش ساڵ زیندانی حوكم بدرێن.
PM:02:16:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت