حزبێكی كوردستانی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات


وێستگه‌ نیوز ـ

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بایكۆت دەكەن، هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا كرد.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "لەبەر ئەوەی جاری پێشوو نەمانتوانی پارێزگاری لە دەنگی هاوڵاتیان بكەین، بۆیه‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كه‌ین".
 
وتیشی: "بەداخەوە ئەو حزبانەی كە لەسەر تەلەفزیۆن ئەو هەموو بانگەشە گەورە گەورانە دەكەن، بەڵام لەگەڵ ئەو حزبەی خۆیان پێیان دەوت گەندەڵ دەستدەخانە ناو دەستیەوە بۆ بەدەستهێنانی كورسیەك".
 
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "لە ئێستادا نەخشەی ئەنجامی هەڵبژاردن روونەو دیارەو پۆستەكانیش دیاریكراوە".

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، حزبه‌ كوردستانییه‌كانیش ئاماده‌كارییان بۆ كردووه‌.


PM:01:48:06/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 6672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو