حاكم شێخ له‌تیف: سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت لێبووردن بۆ سزادراوانی بادینان ده‌ربكات
حاکم شێخ لەتیف
وێستگه نیوز ـ
حاكم شێخ له تی‌ف، په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ سزادراوانی بادینان په‌سه‌ند كرد، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت بڕیاری لێبووردنیان بۆ ده‌ربكات.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی گۆڕان كه خۆیشی شاره‌زای یاسایه ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی دەستەی سزایی دادگای تەمیز به زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاری سزادانی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد، ئێستا تۆپ لەساحەی سەرۆکی ھەرێمە، کە خۆشی رایگەیاندبوو کە ئەو سزایه نادادپەروەرە و کاریگەری خراپیشی بۆ ناوبانگی ھەرێم ھەیە".
ده‌شڵێت: "با بفەرموێ بەگوێرەی دەسەڵاتی خۆی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم".
دوای نزیكەی سێ مانگ لەسزادانی پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی ناوچەی بادینان لەلایەن دادگای تاوانی هەولێرەوە بە شەش ساڵ زیندانی، رۆژی سێشەممەی رابردوو دادگای تەمیز بە دەنگی سێ ئەندام، سزادانەكەی پەسەندكرد.
PM:01:04:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت