چیرۆكى ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌ى كه‌س ناوێرێت مامه‌ڵه‌ى پێوه بكات
وێستگه نیوز-
دواى تێپه‌ڕبوونى 15 ساڵ به‌سه‌ر كوژرانى ئه‌بو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوى، سه‌ركرده‌ى رێكخراوى قائده له عیراق كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ى جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا، ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵیه‌ى ئه‌بو مه‌سعه‌بى تێدا كوژرا هیچ هاوڵاتییه‌كى ئه‌و شارا ناوێرێت مامه‌ڵه به‌و زه‌وییه‌وه بكات كه به زه‌وى " نه‌فره‌ت لێكراو" ناسراوه و تا ئێستا ده‌ستكارى نه‌كراوه و وه‌ك خۆیه‌تى.
زه‌وى نه‌فره‌ت لێكراو، ئه‌و زه‌وییه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ناحیەی هەبهەب به‌دوورى 20 كیلۆمەتر له باكوری رۆژئاوای بەعقوبە، له بۆردوومانێكى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا كوژرا، تائێستا هیچ كەس نزیكی ئەو شوێنە ناكه‌وێته‌وه و وەك خۆیەتی
حەسەن شەلال، بەڕێوەبەری ناحیەی هەبهەب رایگەیاند، لە مانگى حوزەیرانی 2006 لە بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكان ئەمریكا كوژرا ئه‌و زه‌ویه تائێستا كەس نزیكی ناكەوێتەوە بە زەوی نەفرەتلێكراو ناسراوە.
وتیشی، ئەو ماڵەی زەرقاوی كۆتاجار خۆی لێ حەشارداوە وەك خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، ئەو زەوییە كشتوكالیە نە دەفرۆشرێت و نە دەكرێت لەبەر ئەوەی هیچ كەس ئارەزوی مامەڵەكردنی بەو زەوییەوە نیە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، بەهۆی ئەوەی هەزاران هاوڵاتی بێتاوانی عێراقی بەدەستی زەرقاوی كوژراونخەڵكی ئەو ناوچەیە دوردەكەون لەو شوێنە بە پێی ئەوەی كە دەتوانن تا چەند ساڵێك چاودێری ئەمنیشی لەسەربووە
هاوكات ئەبو خەلیل، خەڵكی ئەو ناوچەیە ماڵەكەی چەند كیلۆمەترێك دوورە لەو زه‌وییه كشتوكاڵییەكایه‌وە كه ئه‌بو مه‌سعه‌بى تێدا كوژرا، دەڵێت، پێمان سەیربووە كە بیستومانە لەو شوێنە كوژراوە، بەڵام ئاگاداری بۆردومان بوین كە لەو ناوچە كراوە.
PM:12:46:05/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 6484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت