داعش هێرشدەکاتە سەر کێڵگەیەکی نەوتی کەرکوک


وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە چەکدارانی رێکخراوی داعش بە "ماتۆڕسکیل" هێرشیانکردووەتەسەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن و هەوڵی تەقاندنەوەی چەند بیرە نەوتێکیان داوە، بەهۆی رووبەڕووبوونەوەش لەگەڵ چەکدارەکان پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە ئەمنییەکانی کەرکوک بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی رێکخراوی داعش هێرشیانکردەسەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن و پاسەوانانی بیرەنەوتەکان رووبەڕووی چەکدارەکان بوونەتەوە و لەئەنجامدا پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە.

هەرچەندە لەماوەی سێ هەفتەی رابردودا هێزەکانی هاوپەیمانان، سوپا و حەشدی شەعبی بەیەکەوە و بەجیا چەندین ئۆپراسیۆنیان بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش ئەنجامداوە بەتایبەت لەپارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک و دیالە، بەڵام هێرشی چەکدارانی رێکخراوەکەش بەردەوامن و لەچەند شوێنێک شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا رویداوە.

19ی نیسانی ئەمساڵ رێکخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لەتەقاندنەوەی دو بیرە نەوتەکەی کێڵگەی بای حەسەن لە کەرکوک راگەیاند کە 17ی نیسان بەئامانج گیرابوون، بەوتەی بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتی باکوریش تەقینەوەکە زیانی گیانی نەبووە و پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوامی هەیە.


AM:09:10:05/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو