%25ـی دانیشتوانی یەکێتی ئەوروپا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، تائێستا %25ـی دانیشتوانی یەکێتی ئەوروپا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و زیاتر لە 150 ملیۆن هاوڵاتی ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە.

ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتویتەر رایگەیاند، پرۆسەی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بەشێوەیەکی خێرا لەناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و تائیستاش 150 ملیۆن هاوڵاتی ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "رێژەی پێویستی ڤاکسینی کۆرۆنامان بۆ 70%ی دانیشتوانی یەکێتی ئەوروپا دابینکردوە و بەگوێرەی خشتەیەکی ئامادەکراو تا مانگی تەمموزی ئەمساڵ بۆ هاوڵاتیان بەکاردەهێنرێت".

هـ.هـ


AM:08:52:05/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت