محەمەدی حاجی مەحمود: پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق بە زیانی كورد دەشكێتەوە

‌محەمەدی حاجی مەحمود

وێستگە نیوز-
سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق بە زیانی كورد دەشكێتەوە و كورد لەڕووی ژمارەوە بچووكتر دەبێتەوە، هەروەها گومانیشی هەیە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەكاتی خۆیدا بكرێت.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە


محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە عێراق پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت و یاسای هەڵبژاردن بۆ بچووككردنەوەی قەوارەی هەرێمە، چونكە عێراق لە 18 بازنەوە كراوە بە 83 بازنە و ئەمەش لە موسڵ، تكریت، دیالە، كەركوك، سەڵاحەددین و بەغدا دەنگی كورد دەفەوتێت.

ناوبراو وونیكردەوە، لە یەكەم هەڵبژاردنی 2005 لە 275 كورسی كورد 77 كورسی هێنابوو. ئەگەر عێراق یەك بازنە بێت كورد دەتوانێت 85 كورسی بەدەستبهێنێت. واتە لە هەندێك شاری عێراق بە 2500 دەنگ كورسییەك بەدەست دێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بە  40 بۆ 50 هەزار دەنگ كورسییەك بەدەست دێت.

سكرتێری حیزبی سۆسیالست وتویەتی "هێشتا گومانم هەیە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، چونكە شەش مانگی دەمێنێت بۆ هەڵبژاردنی ئاسایی. ئایا ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەست لە ناز و نیعمەتی خۆیان هەڵدەگرن. ئایا چی دەگۆڕێت، ئەگەر هەڵبژاردن شەش مانگ پێش وادەی خۆی بكرێت. هیچ شتێك لە عێراق ناگۆڕێت، 10 هەڵبژاردنی دیكەش بكرێت هیچ ناگۆڕێت. دەستوور كاری پێ ناكرێت، جا هەڵبژاردن چی دەگۆڕێت؟.".


PM:10:34:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت