هێڤیدار ئەحمەد: زیاتر لە 19 ھەزار فەرمانبەر بە نایاسایی پلە و مووچەیان بەرزكراوەتەوە

‌هێڤیدار ئەحمەد

وێستگە نیوز-
لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 19 هەزار فەرمانبەر بەشێوەی "نایاسایی" پلەی و مووچەیان بۆ بەرزكراوەتەوە، 411 كەسیش مووچەی شەھیدیان بۆ بڕدراوەتەوە و ئەو مافەشیان نییە.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان لەفەیسبوكی خۆی نووسیویەتی، زیاتر لە 19 ھەزار فەرمانبەر بە نایاسایی پلە و مووچەیان بەرزكراوەتەوە، لەڕاپۆرتی دووەمی چاكسازی وردبینی بۆ فایلی 304 ھەزار و 129 فەرمانبەر كراوە، دەركەوتووە 19 ھەزار و 42 كەس بە زیاد پلە و زیادە مووچەیان پێدراوە!، بڕیاردرا راست بكرێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، 411 كەس مووچەی شەھیدیان بۆ بڕدراوەتەوە و ئەو مافەشیان نییە، 133 كەس بە تاقانەی جینۆساید دانراون و تاقانەی جینۆسایدیش نین.

ناوەڕاستی مانگی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتی دووەمی چاكسازی ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان كرد.


PM:09:05:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو