لاهور شێخ جەنگی ئەم پەیامە ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی دەكات


وێستگە نیوز-

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ ئەو رۆڵە نیشتیمانییەی كە دەیبینێت بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان و لێك نزیككردنەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەكان.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و جێگرانی، جەختكرایەوە لەسەر دروستكردنی كەشێكی ئارام و وەلانانی كێشە و ناكۆكییە سیاسییەكان و دۆزینەوە و دیاریكردنی چوارچێوەیەكی هاوبەش كە جێگەی رەزامەندیی هەموو لایەنەكان بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و دەستكەوتەكان و بەرگریكردن لە مافەكان.
 
لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان و دۆخی سیاسی ئێستا و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە. هەروەها یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە پرسی نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ بۆ هەرێمی كوردستان بوو. 
 

هەروەها دەڵێت "سوپاسی نێچیرڤان بارزانیمان كرد بۆ ئەو رۆڵە نیشتیمانییەی كە دەیبینێت بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان و لێك نزیككردنەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەكان".

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتی نیشتمانی و حیزبی سۆسیالیست كۆبووەوە. 


PM:08:30:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 6944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو