کازمی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستیی پەسه‌ندکرد

‌کازمی و وەزیری تەندروستی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
له كۆبوونەوەی‌ ئەنجوومەنی‌ وەزیرانی‌ عیراق وەزیری‌ تەندروستیی نامەی‌ دەستلەكاركێشانەوەی خۆی‌ پێشكێش كرد، سەرۆک وەزیرانی عیراقیش دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسندکرد.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2021، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستی کابینەکەی پەسەند کرد.

حەسەن تمیمی، وەزیری تەندروستی عیراق، ئەمڕۆ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عیراقی کرد، دوای ئەوەی لیژنەی تایبەت بە لێکۆلێنەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سوتانی نەخۆشخانەی (ئیبنوخەتیب)، راپۆرتی خۆیان پێشکەشێ ئەنجومەنی وەزیران کرد.

هەر ئەمڕۆش، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر راسپاردەکانی لیژنەکە و تیایدا، سزای لەسەرکارلادانی بۆ هەریەکە لە بەرێوبەر و جێگری کارگێڕیی نەخۆشخانەی (ئیبنوخەتیب) و بەڕێوبەری بەرگری شارستانی دەرکرد.  



PM:04:30:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت