سێ رۆژه ناوچهیهكی ناوچهیهكی باكووری كوردستان بۆردومان دهكرێت
ناوچەی عەلی بۆغاز
وێستگه نیوز ـ
ناوچەی عەلی بۆغاز سەربە شاری دەرسیمی باکووری کوردستان، ماوەی سێ رۆژە لەسەر یەک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومان دەکرێت.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
ناوچەی عەلی بۆغاز سەربە شاری دەرسیمی باکووری کوردستان، دەکەوێتە سێ گۆشەی ناوچەکانی چەمیش گەزەک، خۆزات و پولور لە دەرسیم.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات-ی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان پهكهكه، ئەم ناوچەیە ماوەی سێ رۆژە لەسەر یەک، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومان دەکرێت.
ههر بهپێی ههواڵهكهی ئاژانسی فورات، هەر لەم ماوەیەدا جموجوڵی هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا لەسەر ناوچەکە زیادیکردووە و بەهۆی بۆردوومانەکانەوە ئاگر لە پێدەشتەکانی گوندی کۆغۆلجی ناوچەی پولور کەوتووەتەوە، بەڵام دوابەدوای بارینی باران ئاگرەکە كوژاوهتهوه.
PM:04:04:04/05/2021
ئهم بابهته 2536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت