شاندێکی ئیدارەی جۆ بایدن سەردانی هەرێم دەکات
وێستگه نیوز-
شاندێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم رایدهگهیهنێت "ماوەیەکە بەرنامەی سەردانەکە هەیە."
سبەینێ چوارشەممە 5ى ئایارى 2021، شاندێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "ماوەیەکە بەرنامەی سەردانەکە هەیە."
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند "شاندەکەی ئیدارەی جۆ بایدن لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوە و بەرپرسانی کۆشکی سپی پێکدێن، سبەینێ سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان دەبێت."
هاوكات شاندەکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە.
سەفین دزەیی، ئاشکرایکرد، بەرنامەی سەردانەکە چەند هەفتەیەکە هەیە و شاندەکە سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە دەکات، لەناویشیاندا عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتی "ئیدارەی نوێی بایدن لەکاتێکدا سەردانی ناوچەکە و عێراق دەکات لە چوار مانگی رابردوو زۆر گۆڕانکاری لە ناوچەکە هاتوونەتە کایەوە، بەتایبەت لە عێراق و ناوچەکە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو گۆڕانکارییانە دێن، لەگەڵ گفتۆگۆکردن لەبارەی پەیماننامەی ستراتیژیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق، هەروەها پرسی هەڵبژاردن لەعێراق و چەند پرسێکی دیکە، هەرێمی کوردستانیش لەچەقی ئەو پرسانەدایە".
PM:03:03:04/05/2021
ئهم بابهته 4952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت