به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ئه‌م كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئوتومبیل پەیڕەوکردنی گرێبەستی ستانداردی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئوتومبیل، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات مامەڵە نەکردن بە ئوتومبیلی بێ سەرەتا بە هیچ شێوەیەک.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه، ئاماژە بە ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئوتومبیل دەکاتەوە کە تا رۆژی 1ى حوزه‌یرانى 2021، هەموو کۆمپانیا و پێشانگاکانی نمایش‌کردنی ئوتومبیل خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەم ڕێنماییە بەتایبەتی لەم خاڵانەی لای خوارەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بەپێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارەوە بەپێی خالەکانی ڕێنماییەکە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان و سەرۆکایەتی شارەوانییەوە بەدواداچوون بۆ خاڵ بە خاڵی ئەم ڕێنماییە دەکرێت، لە بەرامبەر هەر سەرپێچییەک پێبژاردن و ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر.
رێنماییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى:
1. خۆتۆمارکردن بە وەرگرتنی مۆڵەت یان نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان.
2. ڕانەگرتنی ئوتومبیل لە دەرەوەی سنووری کۆمپانیاو پێشانگاکان
3. پەیڕەوکردنی گرێبەستی ستانداردی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئوتومبیل
4. مامەڵە نەکردن بە ئوتومبیلی بێ سەرەتا بە هیچ شێوەیەک
PM:01:29:04/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت