نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى سلێمانى دیاریكرا
وێستگه نیوز-
قائمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی نیسان به (38) دینار دیاری ده‌كرێت، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
قائمقامیه‌تی سلێمانی، له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه، نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی نیسان به 38 دینار دیاری ده‌كرێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان 50 بۆ 70 سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان دو هه‌زار بۆ دو هه‌زار و 500 دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده لە گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی ئایار تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له سه‌عات 12ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات 4ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی 10 ده‌قیقه كاریان پێبكرێت، به‌ڵام له‌دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئایارى 2021، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی نیسانی به 38 سی و هه‌شت دینار بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریکرد.
PM:12:36:04/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 8068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت