وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی دیاریكرد


وێستگە نیوز-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی 22ی حوزەیران كۆتایی ساڵی خوێندن دەبیت و تاقیكردنەوەكان دەست پێدەكەن.   

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە   

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنووسراوێكدا رایگەیاندووە، قۆناغی (1 تا 3)ی بنەڕەتی بەردەوام دەبن لە خوێندنی ناو پۆل و دەبێت هەر چوار نمرەی هەڵسەنگانیان هەبێت بە رەچاو كردنی ئەوەی چوارەم هەڵسەنگاندن لە كاتی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دابنرێت كە لە 22ی حوزەیران دا ئەنجام دەدرێت.  

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، پۆلەكانی (4 تا 11) بەردەوام دەبن لەناو پۆل و تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵیان لە 22ی حوزەیرانی 2021 ئەنجام دەدەرێت.  

  


هەر بەپێی بڕیارەكان، لەكاتی دەستپێكردنی خوێندنی ناو پۆل ئەو قوتابیانەی فۆڕمی بەڵێننامە پڕدەكەنەوە كە بەشداری خوێندنی ناوپۆل ناكەن.  


PM:03:21:03/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 14984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو