ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ئه‌م پاره‌یه‌ كرا


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێری 12ی نیوەڕۆ سەردانی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وانەبێژان.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

پەروەردەی کەلار باسی لەوەشکردووە: "ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە تەنها پارەی مامۆستایانی سەنتەری شاری کەلار و سەنتەری ناحییەی رزگاری دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "رۆژی چوارشەممە پارەی مامۆستایانی گوندەکان دابەش دەکرێت".

پەروەردەی کەلار دەشڵێت: "پێویستە مامۆستای وانەبێژ خۆی ئامادەبێت و ناسنامەی کەسی  پێبێت".

جیاواز لە مامۆستایانی ھەمیشەیی لە ھەرێمی کوردستاندا نزیکەی 17 ھەزار مامۆستای وانەبێژ ھەیە، کە زۆرینەیان لە دەرەوەی شارەکان وانە دەڵێنەوە و لەدوای راگرتنی خوێندن بەھۆی کۆرۆناوە، بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە بڕی 300 ھەزار دیناری مانگانە دەدرێت بە مامۆستایانی ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس و بڕی 250 ھەزاریش بۆ مامۆستایانی ھەڵگریی بڕوانامەی دبلۆم خەرج دەکرێت.


AM:11:45:03/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 22248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت