سەرکردەیەکی باڵای عيراق گیانی لەدەستدا

‌شێخ حەمید مەعلە

وێستگە نیوز ـ
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، شێخ حەمید مەعلە سەرۆکی دەستەی گشتی لە رەوتی حیکمە دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

حەمید مەعلە یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بووە و دواتر لەگەڵ دروستکردنی رەوتی حیکمە پەیوەندی بەو رەوتەوە کردووە و بوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دواتر پۆستی سەرۆکی دەستەی گشتی لەو رەوتە گرتووەتە دەست.

پێشتر، مەعلە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بووە.

لەلایەن خۆیەوە، عمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە پرسەنامەیەکی بە بۆنەی کۆچی دوایی مەعلەوە بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، "هاوڕێی رێگە و دڵسۆز پاش تەمەنێک لە ململانێ کردن لەگەڵ دکتاتۆرییەت و خزمەتکردنی کێشەی بنەڕەتی نیشتیمان و گەلدا لە بوارەکانی جیهاد و سیاسەت و راگەیاندندا خەباتی کردووە".

دەشڵێت، مەعلە خاوەنی تایبەتمەندی گوتاری عەقڵانی و میانڕەوبوو لە خستنەڕوی کێشەکان و گفتوگۆکردن لەبارەیانەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەنجییەوە تا بوون بە ئەندام پەرلەمان و گەیشتن بە پلەی ئەندامی لە مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە بەردەوام بووە لە خەبات کردن.


AM:11:14:03/05/2021






ئه‌م بابه‌ته 11480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت