بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى عیراق له‌مانگى رابردوودا زیاتر له‌ 88 ملیۆن به‌رمیل بووه‌


وێستگه‌ نیوز-
به‌پێى داتا سه‌ره‌تاییه‌كانى كۆمپانیایى بازاڕگێڕى نه‌وتى عیراقى "سۆمۆ" ، به‌پێى ئه‌و بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خام 88 ملیۆن و 398 هه‌زار و 319 به‌رمیل به‌ بڕى داهاتى پێنج ملیار و 525 ملیۆن و 330 هه‌زار دۆلار.

له‌ داتاكه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كۆى بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو له‌مانگى نیسانى رابردوودا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عیراق بریتى بوو له‌ 85 ملیۆن و 534 هه‌زار و 916 به‌رمیل، به‌ڵام له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ى بۆرى نه‌تى جیهانى بڕى هه‌نارده‌ ته‌نها دوو ملیۆن و 863 هه‌زار و 403 به‌رمیله‌.

بڕى داتاى هه‌نارده‌ى رۆژانه‌ى دوو ملیۆن و 947 هه‌زار به‌رمیله‌ ، كه‌ بڕى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌كاته‌ 62.505 دۆلار.


PM:03:01:02/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت