واده‌ی ناردنی بودجه‌ی 2021 بۆ په‌رله‌مان ئاشكرا كرا


وێستگه‌ نیوز ـ
بریکاری وەزارەتی پلاندانانی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو پڕۆژە بودجەی 2021ی هەرێم رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

زاگرۆس فەتاح، بریكاری وەزارەتی پلاندانان بە میدیاكانی نزیك له‌ پارتی راگه‌یاند: "رۆژی چوارشەممەی داهاتوو  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە بودجەی 2021 دەکات، دواتر رەشنووسی پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکات".

لە کۆبوونەوەی رۆژی 28ی نیسانی 2021ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری پلاندان راپۆرتێکیان تایبەت بە دوا ژمارەکانی پڕۆژە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2021  خستەڕوو.  

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیازەکانی ئەنجومەن  لەناو پڕۆژە یاساکە جێگیر بکرێن و دواتر ئامادە بکرێت، بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجومەنی وەزیران، پاشان رەوانەی پەرلەمان بکرێت.


PM:01:49:02/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو