حەیدەر عەبادی و عەممار حەکیم ڕێککەووتن

‌حەیدەر عەبادی و عەممار حەکیم

وێستگە نیوز-

هاوپەیمانی نەسر-ی حەیدەر عەبادی و رەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەربە عەممار حەکیم، رێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانیەتییەک دروست بکەن بەناوی (هێزی دەوڵەت).


ئەمڕۆ1ی ئایاری 2021. دواین وادەیە لەبەردەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی  پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کەبڕیارە 10ی تشرینی یەکەم2021 ئەنجام بدرێت و لەوچوارچێوەیەشدا هاوپەیمانی نەسر و رەوتی حیکمە هاوپەیمانیەتییەکیان راگەیاندوە بەناوی (هێزی دەوڵەت).

پێشتر، راوێژکاری کاروباری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "هەموو رێکارە پێویستیەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە تەواو بووە"، دەشڵێت، "هەڵبژاردن لە یەک رۆژدا و لەسەرتاسەری وڵاتدا ئەنجامدەدرێت و لە هیچ شوێنێک دواناخرێت".

 عەبدولحسێن هەنداوی راوێژکاری کاروباری هەڵبژاردنەکانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتی راگەیاند، "هەموو پێویستیەکی  تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە روی یاسایی و لۆجستیەوە تەواو بووە".

راشیگەیاند، "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختیکردووەوەتەوە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا".


AM:10:23:01/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت