نرخی نەوت کەمتر لە دۆلارێک دابەزینی تۆمارکرد
نرخی نەوت
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 25 سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ 91 سەنت دابەزیوە.
هاوتای نرخی برێنت و مامەلەی ئەمرۆ بازارەکانی جیهان بۆ نرخی نەوت، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە 63 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.
AM:08:48:01/05/2021
ئهم بابهته 1648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت