داعش پێگەیەکی هێزەکانی عێراق لە نەفتخانە بەئامانج دەگرێت

‌ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەکاتی چاودێریکردنی سنورەکان

وێستگەنیوز-

ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، ئەمشەو هێزەکانیان  لە ناوچەی نەفتخاتەی سەر بە پارێزگای دیالە لەلایەن چەکدارانی داعش بەئامانج گیراون، بەبێ ئەوەی زانیاری لەبارەی زیان و وردەکاری هێرشەکە بڵاوبکاتەوە.

ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەمشەولە ناوچەی نەفتخاتەی پارێزگای دیالە، هێزەكانیان كەوتوونەتە بەر هێرشی چەکدارانی داعش".

ئەوەش هاتووە، ئەو شوێنەی هێرشی کراوەتەسەر  لیوای یەكی حەشدی شەعبی لێ بووە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەكانی هێرشەكەی داعش ئاشکرابکات.


PM:11:50:30/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت