ژمارەی بەربژێران لە هه‌رێم و عێراق ئاشکراكرا


وێستگه‌ نیوز-
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هەزار و 116 بەربژێر ناوی خۆیان پێشکه‌شی کۆمیسیۆن کردووە.
 
رۆژی پێنجشەممە 29ى نیسانى 2021، جومانه‌ غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق رایگەیاند، تا رۆژی چوارشەممە 28ى نیسانى 2021، لەو هەزار و 116 بەربژێرە، 511 یان سەربەخۆن، 525 بەرژێری پارتەکان، 80 هاوپەیمانین، لە ناویاندا پێکهاتەی کریستیان 17، سابئیە 8، ئێزدی 7، فەیلی9 و شەبەک 2 بەربژێرن.  

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، هەڵبژاردن لە وادەی خۆی بەڕێوەدەچێت، رۆژی 1ى ئایارى 2021، دوایین مۆڵەتە بۆ تۆمارکردنی بەربژێرەکان و هاوپەیمانێتییەکان و وتیشی"بەهیچ شێوەیەک کۆمیسیۆن بەنیازنییە وادەکە درێژبکاتەوە، چونکە پێچەوانەی خشتە و بەرنامەی کاری کۆمیسیۆنە و ماوەیەک پێویستە بۆ وردبینیکردن لە بەربژێرەکان".

دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق
 
هەولێر: (13 بەربژێر، 5 بەربژێری سەربەخۆ، 8 بەربژێری پارتەکان، 5 بەربژێری کۆتای کریستیانەکان)
 
سلێمانی: (10 بەربژێر، 5 سەربەخۆ، 5 بەربژێری پارتەکان)
 
دهۆک: (3 بەربژێر، 2 سەربەخۆ، 1 بەربژێری پارتەکان، 3 بەربژێری کریستیانەکان/ کۆتا)
 
کەرکووک: (60 بەربژێر، 32 بەربژێری سەربەخۆ، 26 پارتەکان، 2 لە هاوپەیمانییەکان، 2 بەربژێری کریستیانەکان/ کۆتا)
 
نەینەوا: (148بەربژێر، 100 بەربژێری سەربەخۆ، 42 لە پارتەکان، 6 لە هاوپەیمانییەکان)
 
جومان غەلای راشیگەیاند،  265 لایه‌ن تۆمارکراون لەنێویاندا 124 حزب ئارەزووی بەشدارییکردنی هەڵبژاردنیان دەربڕیوە.51 لە ژێر دامەزراندن. هاوپەیمانییەکان 38 هاوپەیمانی تۆمارکراون، لەنێویاندا 11 لە ژێر دامەزراندن، 16 هاوپەیمانی ئارەزووی بەشداریکردنیان دەربڕیوە.
 
(265 حیزب تۆمارکراون ، 124 حیزب ئارەزووی بەشداریکردنیان دەربڕیوە، 51 حیزب لەژێر دامەرزراندن، 38 هاوپەیمانی ، 11 هاوپەیمانی هێشتا یەکلایی نەبوونەتەوە، 16 هاوپەیمانی ئارەزووی بەشداریکردنیان دەربڕیوە).
 



PM:03:14:29/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت