سەرۆکی لیژنەی دارایی لە بارەی کۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە زانیاری نوێ دەدات


وێستگه‌ نیوز ـ
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ 2021ی هه‌رێم ده‌گاته‌ په‌رله‌مان و له‌ بودجه‌دا چاره‌سه‌ری پرسی لێبڕینی مووچه‌ ده‌كرێت.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ی نیسان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: پرسی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌واو نایاساییه‌، چونكه‌ به‌هۆی زۆربوونی داهاتی ناوخۆ و داهاتی نه‌وته‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین مووچه‌ دابه‌ش بكات.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ مانگانه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ لێبڕینی سه‌دا 21 و بۆ پله‌ باڵاكان سه‌دا 50 مووچه‌ی دابه‌ش كردووه‌.

زیاد جه‌بار وتیشی: "ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ ئاگادارین له‌م نزیكانه‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021ی هه‌رێم دێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆیه‌ ده‌بێت به‌پێی یاسای بودجه‌ بابه‌تی لێبرینی مووچه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌".

هاوكات سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم و جێگیركردنی له‌ یاسای بودجه‌ی 2021، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پشكێك له‌ به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم نه‌كراوه‌.

سەبارەت بەكاتی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و ئەنجامدانی كۆبونەوی نێوان هەدوولا، د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: ئەوان وەك حكومەتی هەرێم ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوی  سەردانی بەغدا بكەن و شاندی هونەری لەگەڵ لایەنەپەیوەندارەكانی حكومەتی  فیدراڵ كۆبێتەوە.

وتیشی: "بۆئەنجامدانی ئەو سەردانە ئەوان چاوەڕوانی وه‌ڵامی بەغدا دەكەن، هەركاتێك  بەغدا ئامادەیی خۆی نیشاندا، ئەوا هەرێم  بە شاندێكی  هونەری تەنانەت ئەگەر پێویست بكات شاندێكی سیاسیش سەردانی بەغدا دەكاتەوە".


PM:01:52:29/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 17000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت