دادگا لەبارەی کەیسی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب بریاریدا

‌نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب

وێستگه‌ نیوز ـ
دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە رایگەیاند، پاش دەرکردنی یاداشتی دەستگیر کردنی بەشێک لە بەرپرسان و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی چەند رۆژی رابردوو لەو نەخۆشخانەیە دەستگیرکران.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

دادگای باڵای عیراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، "دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە چەند رێکارێکی لێکۆڵینەوەی لەبارەی روداوی ئاگر کەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب گرتووەتە بەر".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، وتەی شایەتحاڵەکانی رووداوەکە وەرگیراون و تۆمارکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە بەرپرسی بەشی چاککردنەوە و بەرپرسی بەرگری شارستانی و بەرپرسی چاککردنەوەی بتڵی ئۆکسجین و یاریدەدەری کارگێڕی و چەند کارمەندێکی نەخۆشانەی ئیبن خەتیب دەرکراو و لە ئێستادا دەستگیرکراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوو لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە 82 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 120 کەسی دیکەش برینداربوون.

دوای رووداوەکەش، سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاری دوورخستنەوەی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدا و بەڕێوەبەری تەندروستی ناوچەی رەسافەی دەرکرد.


AM:11:27:29/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت