لە عێراق تاوتوێی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریی دەکرێت

‌بەغداد/ گۆرەپانی ئازادی

وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، "تاوتوێی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری دەکەن بۆ ماوەی دوو هەفتە".


ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق "واع" لە زاری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقەوە بڵاویکردەوە، " وەزارەتەکە سەرقاڵی تاوتوێکردنی قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریە بۆ ماوەی دوو هەفتە بە جەژنی رەمەزانیشەوە".

ئەو پلانەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6858 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 44 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.


PM:11:42:28/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 1736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت