كازمی: هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وه‌زیره‌كان ده‌كه‌ین و بڕیاری قورسیان له‌سه‌ر ده‌ده‌ین

‌مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ خودی خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ ئاگره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب ده‌كات و، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وه‌زیره‌كان ده‌كات و بڕیاری قورسیان له‌سه‌ر ده‌دات.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

لە کۆبوونەوەی‌ ئەمڕۆی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیراندا مستەفا کازمی‌، سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق رایگەیاند: راستەوخۆ سەرپەرشتی‌ لێکۆڵینەوەکانی‌ ئاگرکەوتنەوەی‌ نەخۆشخانەی‌ (ئیبن خەتیب) دەکات، هەڵسەنگاندنیش بۆ کاری‌ وەزیرەکان دەکەین و بڕیاری‌ قورسیان له‌سه‌ر ده‌دات.
 
به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگەی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق کازمی‌ داوای‌ لە وەزیرەکانیش کردووە کە بچنە فەرمانگەکانی‌ وەزارەتەکانیان و بەشێوەی‌ مەیدانی‌ بەدواداچوون بۆ داواکاری‌ هاوڵاتیان بکەن و هۆشداریشی داونه‌تێ كه‌ کاری‌ وەزارەتەکانیان و پۆستەکانیان بۆ مەرامی‌ هەڵبژاردن بەکارنەهێنن.

شه‌وی 25ی ئه‌م مانگه‌ ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا لە ناوچەی پرسی دیالەی بەغدا کەوتەوە و بەوهۆیەوە بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق 82 کەس گیانیان لەدەستدا و 110 کەسیش برینداربوون.


PM:04:03:27/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت