لە بازاڕێکی گەورەی کەرکووک ئاگرکەوتەوە


وێستگه‌ نیوز-
لە دووسایدی گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک ئاگر لە بازاڕی ژیان کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک  راگەیاند، "زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی هەیە."
 
عەمید عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک  رایگەیاند، " زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی هەیە. هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش تاوەکو ئێستا نەزانراوە."
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک داوا لە هاووڵاتیانی ناوچەکە دەکات لە شوێنی رووداوەکە دووربکەونەوە، "بۆ ئەوەی بەزوویی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت."
 
سەرەتا ئاگرەکە لە بەشی سەرەوەی بازاڕەکە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بە فەرمی نەزانراوە کە هۆکاری رووداوەکە چییە.  




PM:08:58:25/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت