فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا: هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوبەشی گرنگی ئەمریکان


وێستگه‌ نیوز-
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەوان دەیانەوێت پێکدادانەکانی قامیشلۆ بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.

کێنیز مکێنزی، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوبەشی گرنگی ئەمریکان و ئەمریکاش دەیەوێت بە گفتوگۆ چارەسەری دۆخی شاری قامشلۆ بکەن.

چەند رۆژێکە لە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە کوردییەکان و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا سەریهەڵداوە و تا ئێستا زیاتر لە 10 چەکداری سەر بە حکومەتی سوریا کوژراون.


PM:12:50:23/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 1548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو