لەماوەی سێ مانگدا ژنێک دوو کچی دەبێت

‌ڕێبیکا و خانەوادەکەی

وێستگە نیوز-

لە بەریتانیا دوو گیانبوونی ژنێک دەبێتە جێی سەرنجی میدیاکان، دوای ئەوەی لەماوەی سێ مانگدا دووجار دووگیان دەبێت بە دوو کۆرپەی کچ، بەبێ ئەوەی لەسەرەتادا بە حاڵەتەکەیان زانیبێت.


بەگوێرەی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، ئەو خانمە ناوی ڕێبیکا رۆبێرتسە و تەمەنی 39 ساڵە، پاش ئەوەی دووگیان دەبێت بە کۆرپەیەک، لەکاتی خۆیدا سەردانی پزیشکی ژنان و منداڵبون دەکات و هیچ شتێکی نائاسایی بەدی ناکات، بەڵام دوای سێ مانگ لە دووگیانبوونەکەی ڕۆژێک لە رێگەی تیشکی سۆنارەوە پزیشکەکەی کۆرپەیەکی دیکە لەنێو منداڵدانیدا بەدیدەکات.

وەک خۆی باسی کردوە ئەو خانمە سەرسام بووە کە ئەوەی بیستوە و پزیشکەکان پێیانڕاگەیاندوە کە ئەو حاڵەتە پێیدەوترێت "دووگیانبونی زیادە" کە دەگمەنە و هەمو جارێک دووبارە نابێتەوە.

هەردوو کۆرپەکە باری تەندروستیان جێگیربوە و پزیشکەکان ئەوەیان بەو دایک و باوکە وتوە کە نێوانی لەدایکبونەکەیان سێ هەفتە دەبێت، بە واتایەکی دیکە کۆرپەی دووەم دوای سێ هەفتە تێپەڕبوون بەسەر کۆرپەی یەکەمدا لەدایک دەبێت.

سەرەتا ئەو دایک و باوکە دوچاری دڵەڕاوكێ بون و ترسی ئەوەیان هەبوە کۆرپەی دووەم مەترسی بۆ سەر ژیانی کۆرپەی یەکەم دروستبکات یان گەشەی لاواز بکات، بەڵام پاش لەدایکبوون بۆیان دەردەکەوێت تەندروستی هەردوو منداڵەکە جێگیرە و گەشەیان لە بەردەوامیدایە.

This Woman Gave Birth To Superfetation 'Twins' Conceived 3 Weeks Apart

Mum becomes pregnant - while already pregnant


Mom gives birth to rare 'super twins' born on same day but conceived 3 weeks apart - ABC News


PM:09:49:20/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 7968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو