وێنە.. گۆڕستانی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا لە ژێر زەوی کۆشکی شاهانایە
مەراسمی بەخاکسپاردنی شازادە فیلیپ
وێستگە نیوز-
ماڵپەڕی دەیلی مەیڵی بەریتانی شێواز و شوێنی ناشتنی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیای بڵاوکردەوە، هاوکات لەمەراسمێکی تایبەتدا شازادە فیلیپ هاوسەری شاژنی ئەو وڵاتە لە پەرستگای سەینت جۆرج چەپڵدا کە 24 ئەندامانی بنەماڵەی شاهانەی تیادا نێژراون بەخاکسپێردرا.
دەیلی مەیل بڵاویکردوە، شازادە فیلیپ لە شوێنی تایبەت بە بنەماڵەی شاهانە جەستەی جێهێڵرا، کە لەو شوێنەدا و لە ژێر زەویدا دەبێت، کە قوڵیەکەی 16 پێ و درێژیەکەی 72 پێ و پانیەکەی 28 پێ دەبێت و لەساڵی 1810 لەلایەن پاشا جۆرجی سێیەم دروستکراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئەوەی مەراسیمی تایبەت تەواو دەبێت، تابوتەکە لەرێگەی ئەسانسۆرێکەوە 16 پێ دەڕواتە خوارەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، شوێنی شازادە فیلیپ بەکاتی دانراوە، تاوەکو ئەو کاتەی شاژن کۆچی دوایی دەکات و تابوتەکانیان لەتەنیشت یەکدادەنرێت.
ئاشکراشیکردووە، لە پەرستگای سەینت جۆرج چەپڵ جەستەی 24 ئەندامی خێزانی بنەماڵەی شاهانە هەڵگیراون و پاسەوانی تایبەتیان هەیە.
پێشتر تابوتی ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە لە وێستمنستەر ئابی دادەنران لەسەردەمی پاشا هێنری حەوتەم، دواتر لەساڵی 1810جۆرجی سێیەم ئەم شوێنەی تایبەتەی ئێستای بنیاتنا.
PM:11:30:18/04/2021
ئهم بابهته 5856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت