وێستگە نیوز-
یوسف قەرزاوی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان توشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
یوسف قەرزاوی، سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان لە تویتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەر وەردەگرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخی تەندروستی یوسف قەرزاوی باشە و داواش دەكات نزای چاكبوونەوەی بۆ بكرێت.
یوسف قەرزاوی، لە ساڵی1926 لە پارێزگای غەربییە لە میسر لەدایكبووە
PM:06:10:17/04/2021
ئهم بابهته 2408
جار خوێنراوهتهوه