داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی بەغدا راگەیاند

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
میدیا عیراقیەکان بڵاویانکردەوە، ریکخراوی داعش لەرێگەی راگەیەنراوێکەوە لە تیلیگرامێکیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی بازاڕی حەبیبیەی ناوچەی سەدری شاری بەغدا راگەیاند.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ئەمڕۆ هەینی، میدیا عیراقیەکان بڵاویانکردەوە، رێکخراوی داعش راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشدراوە، راگەیەنراوەکە لەرێگەی چەناڵێکی تیلیگرامی سەر بە ئەو گروپە بووە و بانگەشەی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەی لەرێگەی سەیارەیەکی بۆمبرێژکراوەوە کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ، تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەدری بەغدای پایتەختی عیراق روویدا و بەهۆی تەقینەوەکەوە چوار کەس کوژران و 17 کەسی دیکەش برینداربوون و پێنج ئۆتۆمبێل تێکشکان.

سەرلەبەیانی دوێنێش، میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە، لە رۆژهەڵاتی موسڵدا بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج و چەکدارێکیش بریندار بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەک باسی لێوەدەکەن، ئامانجی هێرشەکەش بنکەیەکی ھێزەكانی ئەمریكا بووە.


PM:11:57:16/04/2021






ئه‌م بابه‌ته 1208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت