له هه‌ولێر پیاوێك هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 21 ساڵانه‌كه‌ی كوشت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێسیتگه نیوز ـ
ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر، پیاوێک هاوسه‌ره‌کەی خۆی بە گولـلە کوشت و ئێستا هەڵاتووە، وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.
رووداوەکە وەک وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند، کاتژمێر چواری ئێوارە بووە و لە گەڕەکی باداوەی هەولێر بووە. ئەو پیاوە بە گولـلە هاوسه‌ره‌کەی خۆی کوشتووە کە تەمەنی 21 ساڵان بووە.
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (ز. ج)ـە و لەدایکبووی ساڵی 2000ـە. بە وتەی هۆگر عەزیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر پیاوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە هاوسه‌ره‌کەی کوشتووە.
ئێستا پیاوەکە کە تۆمەتباری سەرەکیی کوشتنی ئەو کەسەیە، هەڵاتووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە. هۆگر عەزیز رایگەیاند، ناسراوەتەوە و پۆلیس هەوڵی ئەوە دەدات دەستگیری بکات و بیداتە دادگا.
PM:08:47:16/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 6908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت