بە وێنە.. لە رووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون

‌دیمەنێک لە رووداوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای خەلیفان، کەسێک گیانی لەدەستدا و هاوسەر و دوو منداڵەکەی برینداربوون.

هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و تیایدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دەشڵێت، رووداوەکە لەسەر رێگای خەلیفان بووە لە نزیک گوندی جۆنەرە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کرۆلا بووە و داواش لە شۆفێران دەکات، پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، هەر ئەمڕۆش لەسەر رێگای هیزۆپ، لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا، کە ژنەکە دووگیان بوو، دوو منداڵیشیان برینداربوون.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدان لە هەرێمدا دادەنرێن، کە بەشێکی هاوڵاتیان هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگا و بانەکان و هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکان و تیژڕۆیی دەگێڕنەوە.


PM:06:39:16/04/2021






ئه‌م بابه‌ته 2020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو