ڤیان مه‌حمود: ئه‌مساڵ توانیومانه كۆمه‌كی زیاتر له 200 خوێندكاری هه‌ژار بكه‌ین
ڤیان مه‌حمود
وێستگه نیوزـ
ڤیان مه‌حمود، پێشكه‌شكاری شۆخ و شه‌نگی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده كه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا به‌رنامه‌ی نیهان پێشكه‌ش ده‌كات رایده‌گه‌یه‌نێت، نیهانی ئه‌مساڵ جیاواز بووه و توانیویانه كۆمه‌كی دارایی 200 خوێندكاری هه‌ژار بكه‌ن.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
ڤیان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بەرنامەی نیھان جیاواز لە رەمەزانی پار بۆ ئەمساڵ پرۆژەی پاڵپشتیکردنی دارایی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکانی راگەیاندووە.
وتیشی: "بۆ ئه‌مساڵ توانیومانه ھاوکاری زیاتر لە 200 قوتابی و خوێندكاری زانكۆ بكه‌ین".
ده‌شڵێت: "له‌كاتی تۆماركردنی به‌رنامه‌كه ده‌یان چیرۆکی تراژیدی ئەو قوتابیانەمان هاتووه‌ته به‌رده‌م كه‌له‌کاتی خوێندن بەھۆی نەبونیەوە رووبەڕوویان بوه‌تەوە".
ڤیان مه‌حمود، پیچشكه‌شكاری شۆخ و شه‌نگی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌یه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌و كه‌ناڵه پێشكه‌شكارو ئاماده‌كاری به‌رنامه‌یه، له دۆبلاژی به‌شێك له دراماكانیشدا به‌شداری كردووه.
PM:06:11:16/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 26560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت