ئەمریکا 500 هەزار دۆلار بۆ دەروازەی بادینان تەرخان دەکات


وێستگەنیوز-

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتی بەخشینێکی دارایی بەبڕی 500 هەزار دۆلار بۆ پاراستنی و نۆژەنکردنەوەی دەرگای بادینان لە قەزای ئامێدی راگەیاند و وڵاتەکەیان سورە لەسەر نۆژەن کردنەوەی ئەم "کەلەپورە کلتوریە ناوازەیە ".

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕۆب والەر، کونسوڵی گشتی لە سەردانەکەیدا بۆ ئامێدی مینحەیەکی دارایی وەزارەتی دەرەوە ئەمریکای بە بڕی 500 هەزار دۆلاری ڕاگەیاند، کە تەرخانکراوە بۆ پارێزگاریلێکردن و پاراستنی دەروازەی بادینان. 

باس لەوەشکراوە، حکومەتی ئەمریکا سورە لەسەر پارێزگاریلێکردن و نۆژەن کردنەوەی ئەم کەلەپورە کلتوریە ناوازەیە و زۆر خۆشحاڵە بە کارکردن لەگەڵ کوردانی هاوڕێمان بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە. 

کونسوڵخانەی ئەمریکا هیوای خواستووە ئەو بەخشینە داراییە ببێتە پردێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوان گەلی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی دەروازەی بادینان پارێزگاری لێدەکرێت وەک خزمەتێک بە هەمو مرۆڤایەتی، لە هەمان کاتیشدا دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ بوژاندنەوەی کۆمەڵگەکە لە ڕوی ئابوریەوە. 
May be an image of one or more people, people standing and outdoors
May be an image of outdoors and monument

May be an image of one or more people, people standing and outdoors

May be an image of 2 people, people standing and outdoors
May be an image of 1 person, standing, suit and outdoors

May be an image of nature, sky and mountain
May be an image of 1 person, standing and outdoors


AM:11:35:16/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت