وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگەی رانیە- دوکان و لەنزیک گوندی کڵاو سوران ڕوداویکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 کەسێکی دیکەش برینداربوون.
بەشی کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ هەینی رووداوێکی سەختی هاتوچۆی لەسەر رێگەی رانیە- دوکان و لەنزیک گوندی کڵاو سوران روویداوە و بەهۆیەوە ژن و پیاوێک مردون و دوو منداڵیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەفسەری هاتوچۆ و تیمە تەندروستییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
روداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین روداوەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.