بایدن: ئەگەر روسیا بەردەوام بێت لە دەستوەردان لە دیموکراسییەتمان، هەنگاوی دیکە دەگرینەبەر

‌جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا

وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی دوێنی کۆشکی سپی سەپاندنی سزای بەسەر 32 دیپلۆماتکار و لایەنی روسیادا سەپاند بەتۆمەتی دەستوەردان لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی  2020 وڵاتەکەیدا، ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەدوای هەڵکشان و ململانێدا نییە لەگەڵ روسیا، بەڵام ئەگەر ئەو وڵاتە "بەردەوام بێت لە دەستوەردان لە دیموکراسییەتمان، هەنگاوی دیکەش دەگریبەر".

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، واشنتن "بەدوای هەڵکشان و ململانێدا نییە لەگەڵ روسیا، پەیوەندییەکی سەقامگیرمان دەوێت لەگەڵ ئەو وڵاتە، بەڵام ئەگەر رووسیا بەردەوام بێت لە دەستوەردان لە دیموکراسییەتمان، ئەوا ئەمریکا ئامادەیە بۆ گرتنەبەری هەنگاوی دیکە".
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەگەڵ سەرۆکی روسیا قسەیانکردوە و  پێشنیازی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لووتکەی لە هاوینی ئەمساڵدا لە ئەوروپا کردووە، جەختیش دەکاتەوە "هەر شوێنێك بەرژەوەندیی رووسیا و ئەمریکای تێدا بێت، ئێمە دەبێت کاری تێدا بکەین، ئەگەر روسیا بەدوای پێشێلکردنی مافەکانی ئەمریکاوە بێت، ئەوا وەڵامی دەدەینەوە. ئێمە هەمیشە بەرگری لە وڵات، دەستوور و گەلی خۆمان دەکەین".

دوێنێ کۆشکی سپی لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر بڕیاری جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا 10 دیپلۆماتکاری روسیا لەوڵاتەکەیان دەرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، واشنتن مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بانکی ناوەندی، سندوقی نیشتیمانی و وەزارەتی دارایی ڕوسیا لەکۆمپانیاکان وڵاتەکەی قەدەغەکردوە. 


AM:10:08:16/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت