سەگەکانی بایدن گاز دەگرن و پەلاماری پاسەوانەکانی کۆشکی سپییان داوە

‌جۆو بایدن، لەگەڵ دوو سەگەکەی "میگۆر" و "تچامپ"

وێستگە نیوز-

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەو کاتەوەی کورسی دەسەڵاتی گەورەترین پۆستی ئەمریکای وەگرتوە و ڕوی لە کۆشکی سپی کردوە، بەدەست سەگەکانیەوە گیریخواردوە و تاکو دێت سەرئێشەی بۆ دروستدەکەن
.

لەماوەی ڕابردودا و لە دوو کاتی جیاوازدا سەگەکانی بایدن پەلاماری فەرمانبەر و پاسەوانەکانی کۆشکی سپییان داوە، هەربۆیە بایدن بۆ ماوەیەک ئەو سەگانەی لە کۆشکی سپی دورخستەوە و بۆ ماڵەکەی خۆی گواستنییەوە، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانی پوچەڵ بونەوە و سەگەکان لە ڕەفتارە توندوتیژەکانیان بەردەوامن.

یەکێک لەو دوو سەگەی بایدن ناوی (میگۆر)ەو بە کردەوە توندوتیژەکانی دەناسرێتەوە، دووجار پەلاماری ئەو کەسانەی نێو کۆشکی سپی داوە، هەربۆیە بەبڕیارێکی جۆو بایدن لە دەرەوەی کۆشکی سپی ڕاهێنانی پێدەکرێت و لەسەر ئەوە پەروەردە دەکرێت "گاز" لە هیچ کەسێکی نێو کۆشک نەگرێت.

مایکڵ لارۆزای قسەکەر بەناوی جیل بایدنی هاوسەری سەرۆک دەڵێت "ئەو سەگە لە جۆری سەگی پاسەوانی ئەڵمانییە، مەشقی تایبەت بەخۆگونجاندن دەکات بۆ ئەوەی لە کۆشکی سپیدا بمێنێتەوە، بەو هۆیەوە چەند هەفتەیەک لە خولی ڕاهێناندا دەبێت".

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی ئەی بی سی نیوز بایدن باسی کێشەکانی ئەو سەگانەی کردوە و دەڵێت "کێشەکانی میگۆر لە هەڵسوکەوتەکانیدایە بەراورد بەو ژینگە نوێیەی تێیدا دەژی، هەر بۆیە ڕاهێنانی تایبەتی پێدەکرێت بۆ ئەوەی بارە نالەبارەکەی ڕاست بکرێتەوە، ئەوەش بەتەنها بەس نییە بۆ ئەوەی چیتر دەستبەرداری ببین، بەڵکو دەبێت بەردەوام ئاگاداری بین".

لەلایەکی دیکەوە، ئەو سەرۆکەی ئەمریکاییەکان باسی لەوە کردوە کە لە ئێستادا سەگێکی دیکە بەناوی "تچامپ" لە کۆشک دەمێنێتەوە و بەهەمان شێوە لە جۆری پاسەوانی ئەڵمانییە، بەڵام گونجاوتر لە میگۆر لەگەڵ کەسانی ناو کۆشک خۆی دەگونجێنێت، سەرەڕای ئەوەی تەمەنیشی بەرەو هەڵکشان دەچێت.

The White House has released 72 new photos of President Biden, including photos with his dogs Champ and Major, to Flickr



PM:04:30:15/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 5788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو