كەنەدا ئیقامەی هەمیشەیی بە 90 ھەزار كەس دەدات


وێستگه‌ نیوز-
مارکۆ مێندێسینۆ، وەزیری کۆچبەرانی کەنەدا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتەکەی (ئیقامە) نیشتەجێکردنی هەمیشەیی بە زیاتر لە 90 هەزار قوتابی و کارمەندی بیانی دەبەخشێت، کە لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کاریان کردووە و هاواکاری تووشبووانی کۆرۆنایان کردووە.

بڕیارە لە پڕۆگرامی نیشتەجێکردنی هەمیشەیی کە بڕیارە لە 9ـی مانگی ئایارەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، تایبەتە بە کارمەندانی بواری تەندروستی گشتی و بەشە زیندووەکانی دیکەی وەک کارمەندی فرۆشگاکان و جوتیاران و شۆفێرانی پاس، لەگەڵ ئەو دەرچووانەی لە چوار ساڵی رابردوو بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.

وەزیری کۆچبەرانی کەنەدا راشیگەیاند، ئەو رێوشوێنە هاوکاری وڵاتەکە دەکات لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی، ئەوەش بە پێشوازی کردن لە 400 هەزار کۆچبەر لەمساڵدا و قەرەبووکردنەوەی رێژەی کەمی کۆچبەران لە ساڵی رابردوو بەهۆی پەتای کۆرۆنا.

لە کۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانی وەزیری کۆچبەران گوتی "پەتای کۆرۆنا وایکردووە تیشک بخەینە سەر کۆچبەری نوێ".

لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو سیاسەتە نوێیانە هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە پلانیان هەیە داهاتوویان لە کەنەدا بنیاد بنێن و رۆڵێکی سەرەکی بگێڕن لە گەشانەوەی ئابووری و هاوکاریکردن بۆ بنیادنان بە باشترین شێواز.


PM:03:26:15/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 10112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو