بۆشایی ئەمنی لە "سامسۆنگ" ئاشكرا دەبێت
بۆشایی ئەمنی لە "سامسۆنگ" ئاشكرا دەبێت
وێستگه نیوز ـ
بە پێی راپۆرتی گۆڤاری فۆربس چەند بۆشاییەك لە جۆرەكانی مۆبایلی "گالاكسی"دا هەیە و ئەگەر هەیە رووبەڕووی بەزاندن ببنەوە لەلایەن كەسانی دیكەوە.
فۆربس ئاشكرایكردووە كە بۆشایی لە ئامێرەكانی "ئێس 8"و "ئێس 9" ، "ئێس 10" ، "ئێس 10 ئای" و "ئێس 10 پلەس"، "ئێس 10 5جی"، "نۆت 9"، نۆت 10"، نۆت 10 پلەس"دا هەیە دەكرێت رووبەڕووی هاتنە ناوەوە ببنەوە.
ئەو سەرچاوە ئاشكرایكردووە سێ بۆشاییان زۆر مەترسیدارن لە كۆی ئەو 21 رێگەیەی كە ئەگەر هەیە بەكارهێنەرانی دیكە بێنە ناو مۆبایلەكەوە، هەروەها دەڵێت 17 كێشەی دیكە لە رووی دەرەوەی ئامێرەكاندا هەن چوار جۆریان لە بەرنامەی ئیش پێكردندان.
لەو بارەوە گۆڤارەكە ئامۆژگاریی بەكار هێنەران دەكات كە تازە كردنەوە لە بەرنامەكانی ئەو مۆبایلانەدا بكەن تا رێگە لە بەزاندنی بگرن.
PM:03:25:09/10/2019
ئهم بابهته 11644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت